نیڤار
.

به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی نیڤار

بۆ ئاگاداری ئیمه‌یله‌ کۆنه‌که‌م له‌کار دا نیه‌ بۆ په‌یوه‌ندی کردن ئه‌م ئیمه‌یله‌ به‌کار بێنن

niga.niga20@yahoo.co.uk

وێرده‌کان بسم الله‌ الرحمن الرحیم ...اســتغفر الله .. اســتغفر الله .. اســتغفر الله ۞ ســبحان اللــه وبـحـمـده ، ســبحان اللــه الـعـظيـم ۞ سـبـحان اللــه ، والـحمـدللـه ، ولاإله الى الله ، والله أكـبر ۞ اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على آل ابراهيم إنك حميد مجيد , اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على آل ابراهيم إنك حميد مجيد ۞ سـبحان اللــه وبـحمـده ، عــدد خـلقـه ، ورضـا نـفـسه ، وزنة عـرشه ، ومداد كـلماته ۞ لا إله إلا الله العظيم الحليم , لا إله إلا الله رب العرش العظيم , لا إله إلا الله رب السموات , ورب الأرض , ورب العرش الكريم ۞ لاحــول ولا قــوة إلى باللـــه
:: نووسه‌ران ::
به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕnigar
_________________ :: دوایین بابه‌ته‌کان :: خۆشم ده‌وێی‌
ئاشتبونه‌وه‌
أجمل أربعين مثل في العالم (proverbs )
دیمانه‌ : كۆنسێرتى پایز و هاوسه‌فه‌رى قه‌ڵه‌م ..
له‌ یادم دان

:: چینه‌کان :: :: قوریانی پیرۆز :: قورئانی پیرۆز داگره‌ به‌ده‌نگی ٢٧١ قورئان خوێن





:: ڤیدیۆکانی گوانتانامۆ:: کۆمه‌ڵێ ڤیدیۆی گوانتانامۆ :: هه‌مه‌ره‌نگ:: چه‌ند وێنه‌یه‌کی گوانتانامۆ بۆ داگرتنیان کلیک له‌سه‌ر وێنه‌که‌ بکه‌

:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::
به‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ به‌رێوه‌ به‌ری ماڵپه‌ر نیگارحمدعلی _________________ niga.niga20@yahoo.co.uk _______________________________ ... رادیۆی قور ئانی پیرۆز به‌رده‌وام گوێ له‌ قورئانی پیرۆز بگره‌ به‌ کۆمه‌ڵێ ده‌نگی جیاوازه‌وه‌ _________________ سه‌ره‌تا
زیکری موسولمانان
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: پێگەی کۆشان
زانکۆی کورد
یەکگرتوی خوشکان
یەکگرتووی ئیسلامی
ئاسودەیی
ئیسلام پەیک
کوردستان نیوز
پێغەمبەر د.خ
شارۆ
ڤەژین
کورد ئیسلام
ماڵپەری بەهەشت
سوهەیب جەمیل
مامۆستا جەمیل علی
رێگای راستی
ماڵپەری بەختەوەری
فێربونی نوێژ
دەریای نور
مامۆستا بەشیر حەداد
ماڵپەری عمرو خالد
رۆناکی
جودی نیوز
فیردەوس
نیگارەکانم
پێگەی کۆمەلنیوز
ماڵپەری ئەستێرە
ماموستا حسن بينجوينى
:: سروده‌ ئاینیه‌کان:: _________________________ سرودێکی کوردی له‌سه‌ر غه‌ززه‌ _________________________ :: لۆگۆی دۆستان :: :: سه‌کۆی گفتوو گۆ :: هاورێ و دۆستانی ماڵپه‌ری نیڤار هه‌ر ره‌خنه‌ و پێشنیارێکتان هه‌یه‌ ئه‌توانن لێره‌وه‌ بینوسن به‌سوپاسه‌وه‌ ئه‌یخه‌ینه‌ سه‌ر چاوانمان
:: راپرسی:: ئێوه‌ی به‌رێز ئه‌توانن رای خۆتان ده‌رببرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا نیگار بابه‌ته‌کانی بکا به‌ په‌رتوک یان نا
راپرسی
مامۆستا نیگارهه‌ڵده‌ستێ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و هۆنراوه‌کانی خۆی به‌یازی ئه‌وه‌ی بیکات به‌په‌رتوک

بیکات
نه‌یکات
نازانم

RSS

  ئا/نیگار حمه‌د عه‌لی‌

 

                                                      به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌و به‌ میهر
په‌یامێك  بۆ خوشكان و ژنان و ئافره‌تانی‌ پارله‌مانتاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بو ساڵی‌ 2009 
سلاَو و سۆزی‌ خواتا ن لێبێت 
هه‌موو كاته‌كانتان خۆش 
سه‌ره‌تا پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایی‌ قوناغی‌ نوێ‌ و  پله‌ی‌ كار و ئه‌مڕۆی‌ خزمه‌ت و
ژیانی‌ ناو پارله‌مان بۆ ئێوه‌ی‌ هاو ڕه‌گه‌ز وهاوسه‌نگه‌ری‌ خه‌بات و یه‌ك ڕاز و ناز و
هیواو ئاوات   ده‌كه‌م , وه‌ ده‌س خۆشیش بۆ ئه‌ندامانی‌ پارله‌مانی‌ پێشوو  

 

 

كه‌م تا زۆر  خزمه‌تیان كردوه‌ و ئه‌دای‌ كاریان جێ‌ به‌جی‌ َكردوه‌ و بۆ مێژوو زه‌مه‌نێكیان  تۆمار كردوه‌ و نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بریاری‌ له‌سسه‌ر ده‌ده‌ات .ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانن ئێوش چوار ساڵی‌ تر وه‌ك ئێستا ماڵ ئاوایی‌ له‌م كورسی‌ و ده‌سه‌لاَته‌ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك وه‌فایان بۆ پێش خۆیان نابێ‌ , ئاوا بۆ ئێۆشیان نابێت ، كه‌واته‌ میوانی‌ ئه‌مڕۆن و باش ئه‌ركی‌ خۆتان راپه‌رێنن.
به‌ڕێزان : 
وا پارله‌مان بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ تر به‌ ئێوه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌ن بڕیار و چاره‌نوسی‌ ئه‌م میلله‌ت به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی‌ وا له‌به‌ر ده‌ستانه‌ .هه‌ربۆیه‌ ویژدانی‌ زیندوو  , دڵسۆزی‌ , دادپه‌روه‌ری‌ , نیشتمان په‌روه‌ری‌ ,خۆشه‌ویستی‌ , هه‌ستی‌ به‌ رپرسیارێتی‌ ,  بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵ و هۆش  , بكه‌ره‌ پێوه‌ر بۆ بڕیاره‌كان و ده‌س به‌رزكردنه‌وه‌ت  دور له‌ مه‌زاجی‌ شه‌خسی‌ و بیركدنه‌وه‌ی‌ ته‌سكی‌ حزبی‌ . هه‌میشه‌ قسه‌ی‌ خۆت و بیرو بۆچونت  ده‌رببڕه‌  و به‌شداری‌ بریاره‌كان بكه‌  و پێشنیاری‌ جوان و  خزمه‌تگوزرای‌ پیشه‌ش بكه‌ و هۆڵی‌ پارله‌مان ده‌وڵه‌ مه‌ند بكه‌ به‌ زانست و مه‌عریفه‌ و ه‌به‌ها بالاَكان و پێدا ویستی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ . ئه‌مڕۆ میلله‌ت هۆشیارو چاو كراوه‌یه‌  گه‌وره‌و بچوك ده‌بینێ‌  به‌ بونی‌ چه‌ندین كامیرا ناوخۆی‌ و ده‌ره‌كی‌ و ڕاگه‌یاندنه‌كان , ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كامیرای‌ هه‌میشه‌ كراوه‌ی‌ ئاسمان و چاودێری‌ راسته‌قینه‌ی‌ هه‌ردوو دونیا . هه‌ر بۆیه‌  هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ به‌ نیه‌تی‌  اصلاح و خزمه‌ت و كارو چاكسازی‌ و ڕاستگۆی‌ و یارمه‌تی‌ و  خۆش گوزه‌رانی‌ و به‌خته‌وه‌ری‌ میلله‌ت  هه‌نگا وی‌ سوێند خوار دن بنێ‌  و بزانه‌ تو به‌رپرسیاری‌ چاره‌نوسی‌  ئه‌م خه‌ڵكه‌ی‌   و ئه‌ركی‌ به‌ رپرسیارێتی‌  كارێكی‌ قورسه‌ و خۆ بو ئاماده‌كردن و هیلاكی‌ شه‌و و رۆژی‌  ده‌وێ‌ .
ڕای‌ گشتی‌ چاوه‌ڕێی‌  گۆڕان و خۆش گوره‌زانی‌ و مافه‌كانی‌ ژیانه‌ , ده‌یه‌وێ‌ له‌  قۆناغێكی‌ باشتر  بژی‌ به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی‌ ئێوه‌ , به‌و به‌ ڵێنانه‌ی‌  كه‌ داوتانه‌  , به‌و ئه‌ركه‌ی‌ له‌سه‌ رشانتانه‌ , به‌ خوێنی‌ نوێی‌  ناو پارله‌مان و جۆش و خرۆشی‌  ئه‌ندامان و ستافی‌ تازه‌ . وه‌  ڕه‌گه‌زی‌ مێینه‌  زیاتر  چونكه‌ وا سالاَنێكه‌  به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت  ڕۆژانه‌  به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو  كوشتن و بڕین و لێدان و هه‌ڕه‌شه‌و   بێ‌ مافی‌ و ئه‌تك كردن و  خۆسوتاند ن و بێزاری‌  له‌ ژیان لایان نوێ‌ ده‌ بێته‌وه‌ و هه‌موو چاوه‌ڕێی‌ یا سایه‌كن وه‌ك فریاد ڕه‌س بۆ خۆش گوزه‌رانیان ببێته‌ ئه‌رزی‌ واقیع و  جێبه‌جێ‌ بكریت ,  ده‌ی‌ با پارله‌مانی‌ تازه‌ مانای‌ ژیانی‌ نوێ‌ بێ‌ بۆ خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ و  تاكه‌كان  با هه‌وڵه‌كانتان  بۆ جوانكردنی‌ سیمای‌ شارستانی‌ و دیمۆكراسی‌ و قبوڵ كردنی‌ یه‌كتر بێت   ,  وه‌ك هاولاَتیه‌ك و دروشمی‌ تایبه‌تی‌ خۆم كه‌  (  من بم یان تۆ  گرنگ خزمه‌ت و كار و ئه‌نجامه‌  ) چه‌ن خاڵێك به‌ بیر ئێوه‌ی‌ به‌ ِرێزم ده‌هێنمه‌وه‌ بۆ سوود وه‌رگرتن  :  
1_هه‌وڵ بده‌ چاو كراوه‌ بیت تا زۆرترین رێژه‌ ببینی‌ و مافی‌ خۆیان پێ بده‌ی‌ .
2_ زیاتر نوێنه‌ری‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ ڕه‌گه‌زی‌ خۆت به‌ و لێیان نزیك به‌ و هه‌ست به‌ خۆشی‌ و ناخۆشیه‌كانیان  بكه‌ و داكۆكی‌ كارێكی‌ باش به‌  .
3_هه‌ر كچۆڵه‌یه‌ك  ژنێك  ئافره‌تێك  توشی‌ بێ‌ مافی‌ و تاوان بێت خۆت به‌ به‌رپرسیار بزانه‌  و به‌ر پرسیشی‌ .
4_ بون و نه‌بونت وه‌ك وه‌یه‌ك نه‌بێت و جێ‌ د ه‌ستت  ره‌نگین و دیار بێت .
5_ ئه‌وانه‌ی‌ به‌لای‌ تۆوه‌ جوان نه‌بوو  , په‌ سه‌نه‌د  نه‌بوو له‌ م ئه‌ زمونه‌ی‌ ڕ ابردووی‌ پارله‌مان ، تۆ دوباره‌یان مه‌كه‌وه‌ .ئه‌وه‌ی‌ پێت باش بوه‌ بكریت   تۆ ئه‌وه‌ بكه‌ .
6_ هه‌رگیز دوو دڵ و ڕا ڕا  مه‌به‌ , متمانه‌ت به‌خۆت بێت و هه‌میشی‌ به‌ چه‌كی‌ زانست و زانیاری‌  خۆت پێ بگه‌یه‌نه‌ و زیاتر له‌ پێشتر بخوێنه‌وه‌  .
7_ له‌م قوناغه‌ی‌ ئێستا ت چاوی‌ هه‌ژارو هه‌تیوو  نه‌داران له‌ یاد مه‌كه‌  و نازیان ڕاگره‌ .
8_زیاتر له‌ ڕابردوو تێكه‌ڵی‌ خه‌ڵك و هاوڕێكانت به‌ و دڵ فراوانتر به‌  له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ .
9_ڕێزی‌ به‌رامبه‌رو و په‌یوه‌ست بون به‌كات  و دڵسۆزی‌ و جدیه‌ت,  گه‌وره‌ت ده‌كات  هه‌وڵ بده‌ په‌شیمان نه‌بیته‌وه‌ له‌ رابردوو به‌ ئه‌نجام دانی‌ هه‌له‌َ .
10_پیش بریار دان و ده‌س به‌رز كردنه‌وه‌ت باش بیر بكه‌ره‌وه‌ هه‌ر چیه‌ك له‌و دیو بریاره‌وه‌ روبدات لێی‌ به‌رپرسی‌ . 
11_بزانه‌ كه‌ خیر و به‌ره‌كه‌ت له‌ سامان و پله‌و ده‌سه‌لاتێك دا نیه‌   كه‌ حه‌قی‌ خۆی‌ پێنه‌ده‌ی‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ به‌كار نه‌یه‌ت و له‌ شوێنی‌ خۆیدا نه‌بێت  .
12_ئه‌مڕۆت  زۆر گرنگه‌ و حه‌ده‌سێكی‌ مێژوویه‌ هه‌رگیز بۆت دوباره‌ نابێته‌وه‌ و به‌ فرسه‌تی‌ بزانه‌  بۆ ئه‌نجام دانی‌ زۆرترین كار و  خزمه‌ت و پێویستی‌  خه‌ڵكی‌ .
 له‌ كۆتاییدا هیوای‌ سه‌ركه‌وتن و موه‌فه‌قی‌ بۆ ئێوه‌ ده‌خوازم , هیوادارم ئه‌م سه‌رده‌م ببێته‌  سه‌رده‌می‌ زێرینی‌ گۆرانكاریه‌ ایجابیه‌كان و  مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ ژیانیش بۆ هه‌موان بێت بێ‌  جیاوازی‌  و خۆشی‌ و استقراری‌ سیاسی‌ ببێته‌ ئاسمانی‌  كۆمه‌ڵه‌ی‌ كوردی‌  له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی‌ پڕ برایه‌تی‌ و خۆشه‌ویستی‌ و یه‌ك ده‌ستی‌ و یه‌ك بونی‌   بۆ پاراستنی‌  ده‌سكه‌وته‌كان  و گه‌شه‌پێدانی‌ جوانی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان و هاوكاری‌ و ته‌بایی‌  بۆ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ و خوێنی‌ نوێ‌.با هیوای‌  چاوه‌ڕوانی‌ بۆ  ژیانیكی‌ خۆش    بێته‌ دێ‌  و دنیا ی‌ ئه‌مڕۆ  كۆتایی‌ خه‌ونه‌كان بێت ..
                        
                             شا د و سه‌ر فراز بن  جێی‌ هیوای‌ ئه‌م  میلله‌ته‌ بن 
                                         والسلام عليكم ورحمة الله و بركاته‌ 
                                                                                                       

 

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ نیگا | 2009/8/10


:: په‌ڕه‌کان ::‌
مافی بلاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ ئاساییه‌ بۆ هه‌موو که‌سێ به‌ مه‌رجێ ئاماژه‌‌ به‌ سه‌رچاوه‌که‌ بکرێت